بەمووشەك هێرشكرایە سەر بنكەی ئاسمانیی بەلەد

عێراق

04/04/2021     ژمارەی بینراو 264

راچڵەكین-

سووپای عیراق رایگەیاند، دوو مووشەكی كاتیۆشا ئاراستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین كراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عیراق لە راگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، دوو مووشەكی مووشەكی كاتیۆشا لە ناوچەی دوجمە باكووری پارێزگای دیالەوە، ئاراستەی بنكەی ئاسمانیی بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین كراون.

بەپێی راگەیەنراوەكە، مووشەكەكان لە دەرەوەی بنكەكە، كەوتوونەتەخوارەوە و زیانی گیانی و ماددەی نەبووە.

بنكەی بەلەد باشووری پارێزگای سەڵاحەددین، فڕۆكەكانی "ئێف ـ ١٦"ی عیراقی تیادا دانراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن