تەندروستی عیراق ئامارێكی مەترسیدار لەبارەی كۆڕۆنا بڵاودەكاتەوە

عێراق

05/04/2021     ژمارەی بینراو 335

راچڵەكین –
 
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئامارێكی مەترسیدار لەبارەی كۆڕۆنا بڵاودەكاتەوەو بەگوێرەی ئامارەكە، ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوونەتەوە. 

وەزارەتەكە بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا شەش هەزار و 423 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا پێنج هەزار و 664 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 39 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، گەیشتووەتە 879 هەزار و 991 كەس، ژمارەی گیانلەدەستدانیش بۆ 14 هەزار و 502 كەس بەرزبووەتەوە، هاوكات ژمارەی چاكبووان گەیشتە 784 هەزار و 199 كەس، كە دەكاتە رێژەی 89.1%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن