چهند جۆر نیشانهی پهتای ڤایرۆسی كۆرۆنا ههیه؟
ڕاچڵهكین-
بەپێی توێژینەوەک ،کە لەلایەن توێژەرانی " كینغز كولیدج لەندەن"ەوە کراوە، هەموو جۆرەکانی پەتای کۆرۆنا جیادەکرێنەوە بەچەند نیشانەیەکی دیاریکراو، هەریەکەیان جیاوازن لەرووی توندی و پێویستی بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد.
توێژینەوەکە بە رێگەی خوارزمی کراوە کە تێیدا زانیارییەکانی نزیکەی 1600 توشبوو شیکراوەتەوە لە بەریتانیا و ئەمریکا و شەش جۆری ئەو پەتایە دەستنیشانکراون.
سەرەڕای کۆکەی بەردەوام و تا و لەدەستدانی هەستی بۆنکردن، کە بە سێ نیشانە سەرەکییەکەی کۆرۆنا دادەنرێن، توێژینەوەکە دەریدەخات کە نیشانەی زۆرتر هەیە بۆ توشبوون بەو پەتایە وەکو سەرئێشە و ئازاری جومگە و ماندوێتی و سکچوون و لەدەستدانی هەستی چەشتن و هەناسەتەنگی.
هەر بەپێی توێژینەوەکە، ئاستی گەشەکردنی پەتاکە لەلای کەسەکان جیاوازە، کە سەرەتا بە نیشانەی سوکی هاوشێوەی ئەنفلۆنزا دەستپێدەکات و بە نیشانەی قورسدا تێدەپەڕێت و لای هەندێکیش بە مردن کۆتایی دێت.
شەش جۆرەکەی پەتاکە کامانەن؟
یەکەم: هاوشێوەی ئەنفلۆنزایە، بەڵام بەبێ توشبوون بە تا، لەگەڵ بوونی نیشانەکانی سەرئێشە، لەدەستدانی هەستی بۆنکردن، ئازاری ماسولکە و کۆکە و هەوکردنی قوڕگ و بوونی ئازار لە سنگدا.
دووەم: هاوشێوەی ئەنفلۆنزایە، بەڵام لەگەڵ تا و لەدەستدانی هەستی تامکردن بۆنکردن و سەرئێشە، کۆکە و هەوکردنی قوڕگ و گۆڕانی دەنگ.
سێیەم: توشبوو هەست بە کێشە دەکات لە کۆئەندامی هەرسکردن، بەدەست سکچوون و سەرئێشە و لەدەستدانی هەستەکانی تام و بۆنکردن و هەوکردنی قوڕگ و ئازاری سنگەوە دەناڵێنێت، بەبێ بوونی کۆکە.
چوارەم: توندترە لە جۆری یەکەم، بەهۆی بوونی هەستکردن بە ماندوێتی، ئازاری سنگ، لەدەستدانی هەستەکانی بۆنکردن و تامکردن، تا، قورسی لە قسەکردن.
پێنجەم: توندترە لە جۆری دووەم، لەگەڵ زیادبوونی نیشانەکانی وەک ماندوێتی، سەرئێشە و لەدەستدانی هەستی بۆنکردن و تامکردن، کۆکە، تا، قورسی لە قسەکردن، هەوکردنی قوڕگ، ئازاری سنگ و ماسولکە.
شەشەم: توندترە لە جۆری سێیەم، هەناوی و تەنگەنەفەسییە. توشبوو هەست بە تەنگەنەفەسی و سکچوون و ئازاری توندی سک دەکات لەگەڵ سەرئێشە، لەدەستدانی هەستەکانی تامکردن و بۆنکردن، کۆکە و تا و قورسی لە قسەکردن و ئازار لە قوڕگ و سنگ و هەستکردن بە ماندوێتی و ئازار لە ماسولکەکان.
توێژەران هەروەها رێژەی پێویستی توشبووانیان بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد بەپێی جۆری نەخۆشییەکەیان دیاریکردووە بەم شێوەیە:
یەکەم: 1.5%. دووەم: 4.4%. سێیەم: 3.3%. چوارەم: 8.6%. پێنجەم: 9.9%. شەشەم: 19.8%.
بەشێوەیەکی گشتی، جۆرەکانی چوارەم و پێنجەم و شەشەم زیاتر توشی ئەو کەسانە دەبن کە تەمەنیان زۆرە و لاوازن، بەتایبەتی ئەوانەی نەخۆشی دیکەیان هەیە وەک شەکرە و نەخۆشی سییەکان.
س: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ