له‌به‌ر برسێتی هه‌موانی به‌رفیشه‌كدا
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئافره‌تێكی ئه‌مه‌ریكی دوو كارمه‌ندی چێشتخانه‌یه‌كی خێرای تایبه‌ت به ژه‌مه خێراكان به‌ر فیشه‌كدا به‌هۆی ئه‌وه‌ی زۆر چاوه‌ڕێی كردوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ژه‌مه‌ی داوایكردوه بۆی ببرێت.
دیمه‌نه‌كانی ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی ئافره‌ته‌كه له كامێراكانی چاودێری دوباره ته‌ماشا كراونه‌ته‌وه و تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت زۆر توڕه‌یه و پێش ئه‌وه‌ی بچێته‌وه ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی شوشه‌ی خواردنگه‌كه به‌ر فیشه‌ك ده‌دات.
له‌م ڕووداوه‌ی به‌رگه‌ر كینگ بۆ ژه‌مه خێراكان هیچ كارمه‌ندێكی چێشتخانه‌كه بریندار نه‌بووه و توانیویانه له ده‌رگای پشته‌وه‌ی چێشتخانه‌كه ڕابكه‌ن و ڕزگاریان بێت.
تا ئێستاش پۆلیس به‌دوای بكه‌ری ئه‌م كاره‌وه ده‌گه‌ڕێت بۆ ئه‌وه‌ی بیدۆزێته‌وه كه به ئۆتۆمبێلێكی ڕه‌نگ ڕه‌ساسی ڕۆیشتوه و شۆفێره‌كه‌ی پیاوێك بووه به‌ڵام تا ئێستا نه‌دۆزراونه‌ته‌وه.