راچڵەکین-
ئەمشەو نرخی نەوت بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزی بە جۆرێک لە ئێستادا نرخی نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برینت بە 61 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی بەجۆرێک نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 61 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 26 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 58 دۆلار و 38 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، لە کاتێکدا بەیانی ئەمڕۆ بە 61 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.