راچڵەکین- سپۆرت
لە دوا یاریی گەڕی ٢٩ی خولی پلە یەکی ئیسپانیا، یانەی بەرشلۆنە لە نێو یاریگای کامپ نۆ رووبەڕووی یانەی ڤالادۆلید بووەوە.
ھەرچەندە پێشبینی دەکرا بەرشلۆنە سەرکەوتنێکی ئاسان بەدەست بێنێت، بەڵام بە زەحمەت توانیان لە ڤالادۆلیدی میوان ببەنەوە و یارییەکەیان بە تەنھا گۆڵێکی بێ بەرامبەر بردەوە کە ئوسمان دێمبیلی لە دوا خولەکی یارییەکەدا تۆماریکرد.
ئەم سەرکەوتنە بەرشلۆنەی گەڕاندەوە بۆ پلەی دووەمی ریزبەندی و بە جیاوازی یەک خاڵ لە دوای ئەتلەتیکۆ مەدریدی پێشەنگی لالیگاوەن.
گۆڵەکە: