نرخی نەوت بەرزبوەوە

ئابوری

06/04/2021     ژمارەی بینراو 233

راچڵەكین –

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەراورد بە ئێوارەی دوێنێ كەمێك بوژاندنەوەی بەخۆوە بینی و بەرزبوەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 62 دۆلارو 48 سەنت مامەڵەی پێوەدەكریـَت.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 59 دۆلار و 6 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.

نا سەقامگیری نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، زیادكردنی بەرهەمی ئۆپیك و ئێران كە كاریگەریان لەسەر بازاڕكانی جیهان كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن