عیراق.. زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركرا

عێراق

07/04/2021     ژمارەی بینراو 148

راچڵەكین –
 
لەعیراق زیاتر لە هەشت هەزار حاڵەتی نوێی توشبوون بە پەتای كۆڕۆنا تۆماركرا، ژمارەی گیانلەدەستدانيش بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوەو رێژەی چاكبوونەوەش بەردەوام لە دابەزیندایە.

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا هەشت هەزار و 331 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا پێنج هەزارو 20 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 37 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ 895 هەزار و 622 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 14 هەزار و 572 كەس، هاوكات 794 هەزار و 444 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 88.7%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن