تەندروستی هەولێر لەسەر ئەو هاووڵاتییە دێتەدەنگ كە دوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا تووشی ئازار بووە

کوردستان

07/04/2021     ژمارەی بینراو 556

راچڵەكین –

هاووڵاتییەكی شاری هەولێر، دوای وەرگرتنی ڤاكسینی كۆڕۆنا، تووشی تاو ئازار دەبێت، تەندروستی شارەكەش روونكردنەوە لەبارەی دۆخی تەندروستی هاووڵاتییەكە دەدات و رایدەگەیەنێت، ئەم كارێكی چاوەڕوانكراوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر، لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە،  رۆژی دووشەمە 5-4-2021، بەیانییەكەی هاووڵاتییەك لە بنكەیەكی تەندروستی پێكوتەی دژە كۆڕۆنای وەرگرتووە، لەڕۆژی دوایی (سێشەممە) تووشی ئازاری لەش و تا هاتووە، كە ئەم نیشانە لاوەكیانەی وەك تا و لەرز و ژانی لەش، چاوەڕوانكراوە و لەهەندێك كەس ڕوودەدات و لەوانەیە بۆماوە ۲٤ بۆ ٤۸ كاتژمێر بمێنێتەوە.

تەندروستی هەولێر ئاشكراشیكردووە، نەخۆشەكە ئەمڕۆ چوارشەممە، سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی كردووەو چارەسەری تەواوی پێشكەشكراوە، بۆ ماوەیەكی كاتی ماوەتەوەو دواتر نێردراوەتەوە ماڵەوە.

هەر لە روونكردنەوەكەدا هاتووە، تیمی پاراستنی تەندروستی پەیوەندی بە نەخۆشەكە كردووەو بەردەوام چاودێری دۆخی تەندروستی دەكات، تەنها پێویستی بە پشوو هەیە لەگەڵ ئەو چارەسەرییانەی كە (تا) دەهێننە خوارەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن