وەزارەتی پەروەردە پشووی ناوەندەکانی خوێندنی درێژکردەوە

کوردستان

08/04/2021     ژمارەی بینراو 600

راچڵەکین-

وەزارەتی پەروەردە پشووی ناوەندەکانی خوێندنی درێژکردەوە تا ئەو کاتەی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامدەدرێت و بڕیاری نوێ دەردەچێت.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی درێژکردنەوەی پشووەکانی خوێندن بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت: تاوەکو ئەنجامدانی کۆبونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، تەواوی ناوەندەکانی خوێندنی سەر بە وەزارەتی پەروەردە  ( حکومی - ناحکومی ) بە داخراوەیی دەمێننەوە.

وەزارەتی پەروەردە دەشڵێت:" تەنها تاقیکردنەوەکان ئەنجام دەدرێن، بە گوێرەی خشتەی راگەیەندراو  بەردەوام دەبن بە رێککارەکانی خۆپارێزیییەوە". 
 


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن