دژە هەوکەرەکان چین؟

تەندروستی

08/04/2021     ژمارەی بینراو 678

دژە هەوکەرەکان چین؟

ڕاچڵه‌كین- 

لە ناوەکەیەوە دیارە کە دژی هەوکردن دەوستێتەوە، بەشێوەی حەب یان کەپسول، مەرهەم و دەرزی کە بە دەمار یان بە ماسولکە دەکرێت، بەگشتی ئەوانەی بە دەمار یان ماسولکە دەکرێت باشترە لە نەخۆشخانە بکرێت چونکە باری تەندروستیان باش نیە.

بەگشتی دەکرێت بە دوو بەشەوە بەپێی چۆنێتی ئیشکردنی:
1- بەکتریاکە دەکوژێت، واتا هەڵدەستێت بە کوشتنی بەکتریاکە.
2- وەستاندنی زۆربوونی بەکتریاکە واتا نایەڵێت بەکتریاکە زیاد بکات لە ژمارە تا ئەوکاتەی بەرگری لەش سەردەکەوێت بەسەر بەکتریاکەدا.

بەهەمان شێوە بەپێی جۆرەکانی، دابەشکردنمان هەیە وەک:
1- پەنسلین و بابەتەکانی.
2-  ئەمینۆگلایکۆسایدەکان وەک جێنتامایسین.
3- سیفالۆسپۆرین وەک سیفالێکسین.
4- تێتراسایکلین.
5- کوینۆڵۆن، وەک سپرۆدار.
6-میترۆنیدازۆڵ "فلاجیل".
بەگشتی بەکاردێت بۆ هەوکردن بەهۆی بەکتریاوە و پۆلێن کراوە بەپێی نەخۆشیەکانیش. 
د.ئامانج حەسەن عەلی
پسپۆڕی نەشتەرگەری مێشک و دەمار و بڕبڕەکان

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن