ڤیدیۆ: شاجوان به‌هۆی سه‌مایه‌ك له تیك تۆك چاڵی بۆ خۆی هه‌ڵكه‌ند
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
شاجوانی" بابوا نیو كینیا" تاجی شاجوانی لێ سه‌ندرایه‌وه دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تیایدا ده‌رده‌كه‌وێت سه‌ما ده‌كات و ڤیدیۆكه‌ی له تیك تۆك بڵاوكردۆته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی" گاردیان" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه " لوسی ماینۆ" ی ته‌مه‌ن 25 ساڵ كه پێشتر یاریزانی تۆپی پێی خانمان بووه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی خۆی كردۆته باس و خواسی هه‌موان له ئه‌نته‌رنێت.
زۆرینه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ڕه‌خنه‌یان له‌م خانمه گرتوه كه نه‌ده‌بوو گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی له‌م شێوه‌یه بڵاوبكاته‌وه چونكه شیاو نییه ئافره‌تێك كه‌بۆته نمونه‌ی خانمان به‌و جۆره ده‌ربكه‌وێت و به‌هۆی ئه‌م ڤیدیۆیه‌وه شاجوان تاجی شاجوانی لێ سه‌ندراوه‌ته‌وه.