سعودیە سێ سەربازی خۆی بە تاوانی ناپاكی لەسێدارەدا

جیهان

10/04/2021     ژمارەی بینراو 182

راچڵەكین-

وەزارەتی بەرگریی سعودیە بە تاوانی "ناپاكی لە نیشتمان" لەسێدارەدانی سێ سەربازی راگەیاند.

ئاژانسی فەرمی هەواڵی سعوودیە "SPA" راگەیەندراوێكی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتەی بڵاوكردوەتەوە و تیایدا باسی لەوە كردوە كە ئەو سێ سەربازە چەند تۆمەتێكی جیاوازیان ئاراستەكراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان كۆتایی هاتووە.

ئاماژە بەوەش دراوە كە ئەو سێ سەربازە دوای ئەوەی براونەتە بەردەم دادگا، بە تاوانەكانی "ناپاكی كردن لە نیشتمان، هەماهەنگی كردن لەگەڵ دوژمن و پێشێل كردنی بەرژەوەندییە سەربازییەكانی وڵات" بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەركراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا باس لەوەش كراوە، دوای ئەوەی فەرمانی پاشایەتی بۆ لەسێدارەدانی ئەو سەربازانە دەركراوە، هەرسێكیان لە فەرماندەیی سەربازی باشوور لەسێدارە دراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن