فیفی عه‌بده داوای نزای خێر ده‌كات.. ته‌ندروستی خراپه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسر" فیفی عه‌بده" گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجامبدرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌هه‌ڵه ده‌رزیه‌ك بۆ پشتی كراوه.
فیفی له‌گه‌ڵ هاتنی مانگی ڕه‌مه‌زان ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و دۆخی ته‌ندروستی خۆی باسكردوه كه كه‌سێك به‌هه‌ڵه ده‌رزی بۆكردوه ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا و به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئێستا توشی دۆخێكی ته‌ندروستی خراپ بووه و بۆ چاككردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵه‌یه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت.
فیفی ده‌ڵێت" له‌به‌ر ئه‌م مانگه پیرۆزه نزای خێرم بۆ بكه‌ن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی منیان خۆش ده‌وێت نزام بۆ بكه‌ن و ئه‌وانه‌ش كه‌ڕقیان لێمه خودا لێیان ببورێت و مانگی ڕه‌مه‌زانتان پیرۆز بێت"