راچڵەكین –
لەشاری رانیە، تەرمی كچێكی تەمەن 23 ساڵ گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی شارەكە، پۆلیسی راپەڕینیش ئاشكرایدەكات، كچەكە بە لەچك خۆی هەڵواسیوە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكردەوە، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ 13-4-2021، تەرمی كچە خوێندكارێكی تەمەن 23 ساڵ بەناوی (س.خ.ر) دانیشتووی گەڕەكی نەورۆز، گەیەندرایە نەخۆشخانەی شارەكە، كە شوێنەواری برینی پەت بە ملییەوە هەبووە.
ئاشكراشیكردووە، دوای ئەنجامدانی توێكاری لە پزیشكی دادوەری، تەرمەكە رادەستی كەسوكاری كرایەوە.
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بەوەكردووە، بە گوێرەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان، پێدەچێت ڕووداوەكە خۆ هەڵواسین بێت، لە شوێنی ڕووداوەكەش دەستبەسەر ئەو لەچكەدا گیرا، كە كچەكە پێوەی هەڵواسرابوو.