نەوتی خاو نرخێكی پێوانەیی تۆماركرد

ئابوری

14/04/2021     ژمارەی بینراو 353

راچڵەكین –

ئێوارەی ئەمڕۆ نەوتی خاو لە بازاڕەكانی جیهان نرخێكی پێوانەیی تۆماركردو نەوتی برێنت بۆ سەروو 66 دۆلار بەرزبووەوە.

بەگوێرەی بۆرسەی جیهانی، لەئێستادا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلارو 25 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت و نەوتی خاوی خۆرئاوای تەكساسیش بۆ 62 دۆلارو 80 سەنت بەرزبووەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە بەیانی ئەمڕۆ 14-4-2021، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 64 دۆلار و 11سەنت، نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساسیش بە 60 دۆلار و 62 سەنت مامەڵەی پێوەكرابوو.

هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، دەگەڕێتەوە بۆ كەمبوونەوەی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا، كە بەگوێرەی نوێترین راپۆرتی فەرمانگەی زانیاریی وزەی ئەو وڵاتە، یەدەگی نەوتی عەمباركراوی ئەمریكا لەم هەفتەیە بەزیاتر لە پێنج ملیۆن و 900 هەزار بەرمیل كەمبووەتەوە، ئەمەش وایكرد نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزببێتەوە.  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن