راچڵەکین- سپۆرت
یانەی لیڤەرپول لە یاریی گەڕانەوەی قۆناغی ٨ی چامپیۆنس لیگ نەیتوانی تۆڵە لە ریاڵ مەدرید بکاتەوە و پاڵەوانێتییەکەی جێھێشت.
دوای ئەوەی یاریی یەکەم ریاڵ بە ئەمجامی ٣-١ بردیەوە، ئەم یارییە بە بێ گۆڵ کۆتایی ھات.
شاھانەییەکان لە قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ رووبەڕووی چێڵسی دەبنەوە و یاریی یەکەمیش لە یاریگای خۆیان دەبێت و رۆژی ٢٧ی ئەم مانگە ئەنجام دەدرێت.