تێرنه‌بوون و برسێتی به‌رده‌وام نیشانه‌ی توشبوونه به‌م نه‌خۆشییه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ناتالیا كرۆگلۆفا پزیشكی پسپۆڕی بواری خۆراكه و باس له‌وه ده‌كات هه‌ستكردنی به‌رده‌وام به برسێتی ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌ندی هه‌یه به توشبوون به نه‌خۆشی مه‌ترسیدار ئه‌وه‌نده په‌یوه‌ندی نییه به خواردنی خۆراكه‌وه.
ئه‌م پزیشكه باس له‌وه ده‌كات تێرنه‌بوون له خواردن نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشی زیاد ده‌ردانی ڕژێنی په‌ریزاد و ئه‌و كاته‌ی مرۆڤ هه‌ست به‌وه بكات كه زۆر ده‌خوات و كێشی زیاد ناكات ئه‌وه پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی بۆ بكرێت.
زۆر ده‌ردانی ترشه‌ڵۆكی گه‌ده و زۆر خواردنی شیرینی هۆكارن بۆ هه‌ستكردن به برسێتی به‌ڵام ئه‌و كاته‌ی برسێتی زۆر و لاوازی و خه‌واڵوی به به‌رده‌وامی هه‌ستت پێكرد مانای وایه گرفتێكی ته‌ندروستیت هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ره.