لیتوانیا داوای ڤاكسینه به‌كارنه‌هێندراوه‌كانی دانیمارك ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
سه‌رۆك وه‌زیرانی لیتوانیا "ئه‌نگریدا شیمۆنیتی" ئاشكرای كردوه كه وڵاته‌كه‌ی داوای له به‌رپرسانی وڵاتی دانیمارك كردوه كه ئه‌و بڕه ڤاكسینه‌ی جۆری" ئه‌سترازینیكا" دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا كه نایانه‌وێت به‌كاریبهێنن بیده‌نه لیتوانیا.
شیمۆنتی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه وتویه‌تی" په‌یاممان ئاڕاسته‌ی دانیمارك كردوه كه ئه‌و بڕه ڤاكسینه‌ی ڕه‌تیان كردۆته‌وه به‌كاریبهێنن بیده‌ن به‌وڵاته‌كه‌ی ئێمه و به‌دڵنیاییه‌وه كه‌سانێك هه‌ن كه ڤاكسینه‌كه‌یان ده‌وێت و به‌كاریده‌هێنن"
چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا وڵاتی دانیمارك ڕایگه‌یاند به فه‌رمی به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكای وه‌ستاندوه چونكه په‌یوه‌ندی هه‌یه له‌نێوان خه‌سبوونه‌وه‌ی خوێن و جه‌ڵته له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌م ڤاكسینه و ئێستا دانیمارك یه‌كه‌م وڵاته كه به ته‌واوه‌تی به‌كارهێنانی ڤاكسینی ئه‌سترازینیكا ڕه‌ت ده‌كاته‌وه.