رێژەی چاكبوونەوە بە كۆڕۆنا لە عیراق بەرزدەبێتەوە

عێراق

16/04/2021     ژمارەی بینراو 220

راچڵەكین  –
 
وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، ژمارەی چاكبوونەوە لە پەتای كۆرۆنا بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەتەوەو 30 كەسیش بەهۆی كاریگەریی ڤایرۆسەكە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا حەوت هەزار و 561 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا شەش هەزارو 515 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 30 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی ئەو وەزارەتە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ 964 هەزار و 435 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 14 هەزار و 915 كەس، هاوكات 843 هەزار و 851 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 87.5%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن