رووسیا كۆنسوڵی ئۆكراینای دەستگیركرد

جیهان

17/04/2021     ژمارەی بینراو 838

راچڵەكین-

دەزگای ئاسایشی فیدراڵی رووسیا دەستگیركردنی ( ئەلێكساندەر سۆسۆنیوك)ی كۆنسوڵی ئۆكراینای لە شاری بترسبۆرگ راگەیاند,

دەزگاكە لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سۆسۆنیوك لەكاتی دەستگیركردنیدا سەرقاڵی وەرگرتنی زانیاری نهێنی بووە لەسەر دەزگا ئەمنییەكان لەلایەن هاوڵاتییەكی رووسی.

ئاسایشی فیدراڵی رووسیا دەڵێت، چالاكییەكانی ئەو دپلۆماتە ئۆكرانییە،دژی رووسیایەو پێچەوانەی بارودۆخی یاسایی فەرمانبەرانی دپلۆماتكارە. ئەوەشی روونكردووەتەوە كە ئەلێكساندەر بەگوێرەی یاسا نێودەوڵەتییەكان سزا دەدرێت.

دیپلۆماتكاران لەو وڵاتەی كاری تێدا دەكەن مافی پارێزبەندیان هەیە، بەڵام وەك لە پەیماننامەی ڤییەننادا هاتووە وڵاتان دەتوانن مافی مانەوە لەهەر دپلۆماتكارێك وەربگرنەوە ئەگەر هاتوو پێشێلی یاسایان كرد یاخود كارێكی دوژمنكارانەیان ئەنجامدا. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن