33 کەسی دیکە لە عیراق بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

عێراق

17/04/2021     ژمارەی بینراو 234

راچڵەكین  –
 
وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، 33 كەسی دیکە بەهۆی كاریگەریی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە شەش هەزار و 552 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا شەش هەزار و 552 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا پێنج هەزارو 867 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 33 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی ئەو وەزارەتە، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ 970 هەزار و 987 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 14 هەزار و 948 كەس، هاوكات 849 هەزار و 718 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 87.5%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن