پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان کەم دەبێتەوە

کوردستان

17/04/2021     ژمارەی بینراو 508

راچڵەکین-

وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، بۆ زیادكردنی توانای بەرهەمهێنانی غازی سروشتی لە كێڵگەكانی كۆرمۆر بۆ ماوەی 12 كاتژمێر بەرهەمهێنانی غاز رادەگیرێت و کاتژمێرەکانی پێدانی کارەبا بە هاووڵاتییان کەمدەبێتەوە.

كۆنترۆڵی كارەبای هەرێم لەراگەیەندراوێکدا هاوبەشانی كارەبا ئاگادار دەکاتەوە و دەڵێت، سبەینێ یەکشەممە لە 18-4-2021، لەكاتژمێر 4ی بەیانی تاوەكو كاتژمێر 4 ی ئێوارە كۆمپانیای داناغاز بەسەرپەرشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان هەڵدەستێت بەئیشوكاری چاكسازیی لەكێڵگەی كۆرمۆر بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی غازی سروشتی و خۆئامادەكردن بۆ وەرزی هاوین، بۆیە لەو ماوەیەدا هەناردەكردنی بڕە غازی پێویست بۆ وێستگەكانی بەرهەهێنان رادەوەستێت و بەرهەمهێنانی كارەبا كەم دەبێتەوە".

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی کارەبا ئاماژەی بەوەشکردووە، تیمەكانی كۆنترۆڵی كارەبا و بەهەماهەنگی لەگەڵ وێستگەكانی گۆڕین كار بۆ ئەوە دەكەن لەو 12 كاتژمێرەدا كەمترین كاریگەریی لەسەر ماوەكانی پێدانی كارەبا بە هاووڵاتیان هەبێت".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن