راچڵەکین-
تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ چوار کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١١٠ تووشبووی کۆرۆناش لە نەخۆشخانەکاندا ماون.
بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی ئاماری توشبووانی کۆرۆنای لە سلێمانی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە ئێستادا ١١٠توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکاندان و ٩٧ توشبووش پێویستیان بە ئۆکسجینە.
تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو ژمارەیەش ٢١ توشبوویان لە ژووری چاودێری چڕدان.