ڤیدیۆ: گه‌نجێك" هه‌وڵی خۆكوشتنمداوه چونكه گاڵته‌م پێده‌كه‌ن"
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
گه‌نجێكی سعودی به‌ناوی عبد الله مشایخ، كه به"مشهور السناب"ناسراوه ده‌نگۆیه‌كی گه‌وره‌ی له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ناوه‌ته‌وه به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی له‌ڤیدیۆكانیدا داوا له فۆڵۆوه‌ره‌كانی ده‌كات په‌یڕه‌وی ئاینی ئیسلام بكه‌ن.
به‌هۆی ڤیدیۆكانیه‌وه مشایخ ڕوبه‌ڕوی گاڵته پێكردن بوه‌ته‌وه و ئه‌مه‌ش وایكردوه گه‌نجه‌كه هه‌وڵی خۆكوشتن بدات، مشایخ ده‌ڵێت" زۆر ئازاریان داوم، چۆن تۆ كوڕیت منیش كوڕم و تۆ چۆن پیاویت منیش پیاوم"
مشایخ ته‌مه‌نی 25 ساڵه باس له‌وه ده‌كات ژماره‌یه‌كی زۆر كۆمێنت و نامه‌ی بۆ ده‌چێت و گاڵته‌ی پێده‌كه‌ن به‌هۆی شێوه‌ی قسه‌كردن و ڕه‌فتاركردنی و جوڵه‌ی جه‌سته‌ی‌یی و پێی ده‌وترێت كه له ئافره‌ت ده‌چێت و ده‌شڵێت" ئێستا زۆر ده‌ترسم وناوێرم بچمه ده‌ره‌وه‌ی ماڵه‌كه‌ی خۆم خه‌ڵك زۆر تونده له‌گه‌ڵما و چه‌ندینجار هه‌وڵی خۆكوشتنمداوه.