هۆکاری قەرەباڵغییەکەی شەوی رابردووی نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی ئاشکرابوو

کوردستان

19/04/2021     ژمارەی بینراو 5530

راچڵەکین-

شەوی رابردوو کوڕە گەورەى ئەمیرێکى هۆزەکانى عیراق لە نەخۆشخانەى فاروق لەشارى سلێمانى بە جەڵتەى دڵ گیانى لەدەستدا.  

ئەمە لە کاتێکدایە شەوی رابردوو لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان دەنگۆی مردنی بەرپرسێکی باڵا لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی بڵاوکرایەوە، بەهۆی ئەوەی قەرەباڵغییەکی زۆر لە نەخۆشخانەکە هەبوو.
  
لیژنەى هەرێم و پارێزگاکانى عیراق لە ئەنجومەنى نوێنەرانی عیراق ئەمڕۆ دووشەممە، سەرەخۆشییان لە شێخ خالید ئەلکەعبى ئەمیرى هۆزەکانى بەنى کەعب کردووە، بەهۆى کۆچى دوایی کوڕە گەورەکەیەوە کە شەوی رابردوو لە نەخۆشخانەی فاروق لە سلێمانی گیانی لەدەستداوە.




  

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن