گه‌نجێك له‌سه‌ر مه‌ریخه‌وه ڤیدیۆ بڵاو ده‌كاته‌وه
ڕاچڵهكین- چراخان ئاسۆ
گه‌نجێكی سعودی به دروستكردنی هه‌ژمارێك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "تیك تۆك" و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤیدیۆیی هه‌مه‌چه‌شن و به‌ناوی" دۆزینه‌وه له‌سه‌ر مه‌ریخ" ژماره‌یه‌كی زۆر فۆڵۆوه‌ری بۆ خۆی كۆكردۆته‌وه.
تا ئێستا ناوی ئه‌م گه‌نجه ڕوون نییه كه كێیه ئه‌م ڤیدیۆیانه بڵاوده‌كاته‌وه به‌ڵام ڤیدیۆكانی بینه‌رێكی زۆری هه‌یه و له ناوچه‌ی بیابان ڤیدیۆكانی تۆماركردوه و جلوبه‌رگی كه‌شتیوانی ئاسمانی پۆشیوه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مه‌ریخ بێت و ڤیدیۆ تۆمار بكات.