هۆكار و نیشانه و چاره‌سه‌ری تەسک بوونی دەرچەی سوورێنچک
ڕاچڵه‌كین-
نەخۆشییەکی سورێنچکە کە تیایدا خانەی دەمارەکانی نێو ماسولکەی سوورێنچک لە ناو دەچن بە ھۆی چەند ھۆکارێکی نادیار ئەمە وا دەکات دەرچەی سوورێنچک بەھێزی بنوقێ و ئەو بەشەی سەروو دەرچەکە، فراوان بێت و چالاکی لە دەست بدات ، دكتۆر هاوار پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ناوی به نازۆر له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و نیشانه و چاره‌سه‌ری ئه‌م نه‌خۆشییه باسده‌كات
نیشانەکانی؟
1- ھەست کردن بە مانەوەی خواردن لە ناو سنگ و نەچوونە خوارەوەی
2- گەڕانەوەی خواردن و ھێڵنج دانەوە
3- ڕشانەوە
4- لە دەستدانی توانای قووتدانی خواردنی ڕەق پاشان شل
ھۆکارەکەی؟
تا ئێستا ھۆکاری لەناوچوونی ئەو خانە دەمارانەی ماسوولکەی سوورێنچک نەزانراوە
گرفتەکانی؟
1- ھەوکردنی سییەکان بەھۆی گەڕانەوەی خواردن بۆ سی
2- شێرپەنجەی سورێنچك
3- کونبوونی سورێنچك
چارەسەر؟
1- چارەسەر بە دەرمان
2لە ڕێی ھەندێ دەرمان کە دەرچەی سوورێنچك شل دەکاتەوە
3- چارەسەر بە نازور
4-بە کردنەوەی دەرچەکە بە باڵۆن و ھەندێ ڕێگەی دیکە
5- چارەسەر بە نەشتەرگەری