ڤیدیۆ: خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار " مردنم تاقیكرده‌وه و خۆزگه هه‌ڵنه‌ستامایه‌ته‌وه"
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری كوه‌یتی" شه‌مس" ئاشكرای كرد ئه‌م هه‌فته‌یه مردنی تاقیكردۆته‌وه و بۆ ماوه‌ی 20 خوله‌ك چۆته ژێر لمه‌وه چونكه ئاره‌زووی كردوه مردن تاقیبكاته‌وه.
شه‌مس له پرۆگرامی "العرافه" له كه‌ناڵی " الحوار" ی ئاسمانی باسی له‌وه كردوه كه زیاد له چه‌ند جارێك ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی تاقیكردۆته‌وه و ده‌شڵێت" له‌و كاته‌دا مرۆڤ به‌ته‌نهایه و بیر له‌وه ده‌كاته‌وه ئایا ده‌ترسێت له‌وه‌ی كردویه‌تی ؟ به‌خۆیدا چۆته‌وه؟ " "
ئه‌م خانمه ده‌ڵێت" له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا ئه‌م ئاره‌زوه‌ی خۆمم تاقیكرده‌وه و داوام كرد ڕوخساریشم به لمی ده‌ریا داپۆشن و یه‌كێك قورئان له‌سه‌رم بخوێنێت و ته‌نها له‌و كاته‌دا هه‌ستم به سه‌لامه‌تی ده‌كرد و زۆر باشتر بوو به‌لامه‌وه له ژیانی سه‌ر زه‌وی و ئاره‌زووی ئه‌وه‌شم ده‌كرد كه بمرم و هه‌ڵنه‌ستتمه‌وه"