هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری برینی گەدە و دوانزە گرێ

تەندروستی

26/04/2021     ژمارەی بینراو 5269

هۆكار و نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری برینی گەدە و دوانزە گرێ

ڕاچڵه‌كین-

برینی گه‌ده‌ و دوانزه‌ گرێ ئەم حاڵەتە بریتییە لە ڕوشان و برینداربونی ناوپۆشی گەدە یان دوانزە گرێ، نزیکەی  10% خە لک لە یەکێک لە قۆناغەکانی ژیانیاندا توشی ئەم حاڵەتە ده‌بن، دكتۆر شیروان پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی له‌م بابه‌ته‌دا هۆكاره‌كانی برینی گه‌ده‌ و دوانزه‌ گرێ ده‌خاته‌ ڕوو.

له‌ دیارترین هۆكاره‌كانی برینی گه‌ده‌ و دوانزه‌ گرێ:
1-زوربەی حاڵەتەکان بەهۆی بەکتریای H.pylori درووست دە بێت یان بەهۆی خواردنی دەرمانە ئازارشکێنەکانەوە.
2-زۆرینەی حاڵەتەکان ئازارێک لەبەشی سەرەوەی ناوەڕاستی سک درووست دەبێت.
3-هەندێک جار نەخۆشەکە هە ست بە سووتانەوە دەکات بەهۆی ترشەڵۆکەوە.
4-هەندێک توشبوو دڵ تێکەڵهاتن و ڕشانەوەیان دەبێت.
5-یەکێک لە ماکەکان بریتییە لە خوێن بەربوون کە لەوانەیە درێژخایەن بێت و ببێتە هۆی بێهێزی
6-ماکێکی تر بریتییە لە کون بوونی گەدە یان دوانزە گرێ ، ئازارەکە زۆر بەهێز دەبێت لەم حاڵەتەدا و پێویستی بە نەشتەرگەری دەبێت.

چۆنیه‌تی ده‌ست نیشانكردنی نه‌خۆشییه‌كه‌:
1- دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە بەهەڵسەنگاندنی جۆری ئازارو نیشانەکانی تر دەبێت ، لەگەڵ ئەو پشكنینانه‌ی‌ بۆ بەکتریاکە دەکرێت.
2- هەناوبین بەکاردێت بو دەستنیشان کردنی جۆری برینەکە و شوێنەکەی.

چاره‌سه‌ر چییه‌؟
چارەسەر بریتییە لە بەکارهێنانی دەرمانی تایبەت دژی به‌کتریاکە لەگەڵ دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن