چۆن قەترەی چاو بەکاربھێنین؟
ڕاچڵهكین-
تێکردنی قەترەی چاو شتێکی ئاسانە بەڵام ئەگەر بە شێوازێکی دروست بیکەیت،زۆرێک لە ئێمە قەترە ئەکاتە چاوی بەڵام بەشێوەیەکی ھەڵە کەئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ئەنجامی باشمان دەست نەکەوێت و زۆرێک لە قەترەکەش بەفیڕۆ بچێت،بۆیە لێرەدا باسی شێوازە دروستەکەی دەکەین.
پێش قەترە تێکردنەکە ؟
1- شتنی دەست
2- ئەگەر عەدەسەت لە چاودا بوو لایبەرە مەگەر پزیشکەکەت ووتبێتی لایمەبە.
3- قەترەکە ڕاوەشێنە.
4- بەھیچ شێوەیەک با دەستت بەر سەری قەترەکە نەکەوێت.
چۆن قەترە بکەینە چاومان؟
1- سەرت بخە بە دوادا و سەیری سەرەوە بکە .
2- یەک دەستت بەکاربێنە بۆ ڕاکێشانی پێڵوی خوارەوەی چاوت بۆ خوارەوە و سەیری سەرەوە بکە.
3- سەری قەترەکە ڕوەوە چاڵی پێڵوی خوارەوەت بگرە.
4- قەترەکە بگوشە بە ھێواشی بیکەرە چاوتەوە.
5- بەھیچ شێوەیەک با سەری قەترەکە بەر پێڵوت یان چاوت نەکەوێت چونکە ڕەنکە ببێتە ھۆی ئیلتیھاب.
دوای قەترە تێکردنەکە چی بکەین؟
1- چاوت بنوقێنە و مەیتروکێنە.
2- گۆشەی چاوت لای لوتتەوە بە دەست بە ھێواشی بیگوشە بۆ ماوەی خولەکێک بۆ دوو خولەک،ئەمە وا دەکات زیاتر سوود لە قەترەکە ببینیت.
3- ھەر زیادەیەکی قەترەکە کە لە چاوت دێتە دەرەوە بە کلێنسێک بیسڕە.
4- دەستت بشۆ لە کۆتاییدا.
چەند ڕێنماییەکی تر لە کاتی قەترە تێکردن:
1- ئەگەر دوو جۆر یان زیاتر قەترەی ھەبوو و بۆی نوسرا بوو کە ئەبێت لە ھەمان کاتدا بێت،پێویستە سێ بۆ پێنج خولەک بوەستیت لە بەینی دوو قەترە تێکردنا.
2- قەترەکان ڕێک بەو شێوەیە بەکاربێنە کە پزیشکەکەت بۆی داناویت.
3- پرسیار لە پزیشکەکەت بکە کە قەترەکە لە سەلاجەدا ھەڵگریت یان لە پلەی گەرمی ژووردا.
4- ئەگەر خۆت نەتتوانی قەترە بکەیتە چاوت،ئەوا بە کەسێکی تر یارمەتیت بدات.
دانا خالد علی
پەرستاری زانکۆ