خانمه هونه‌رمه‌ندێكی ناودار" ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌م ئه‌و كاره بكات كه من كردومه ده‌یكوژم
ڕاچڵه‌كین-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری میسری" نیلی كریم" له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت له كه‌ناڵێكی ته‌له‌فیزۆنی میسری كۆمه‌ڵێك نهێنی ژیانی تایبه‌تی خۆی ئاشكرا كرد.
نیلی باس له‌وه‌ده‌كات ئه‌و كاته‌ی ته‌مه‌نی 16 ساڵ بووه هاوسه‌رگیری كردوه بێ ئاگاداری خێزانه‌كه‌ی و ده‌شڵێت"ئه‌گه‌ر كچه‌كه‌م ئه‌و كاره‌بكات كه من له ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا كردومه ده‌یكوژم چونكه ده‌زانم هه‌ڵه بووم"
نیلی له‌و هاوسه‌رگیریه خاوه‌نی دوو كوڕه به ناوه‌كانی" كه‌ریم و یوسف" ، ئه‌م خانمه به‌ڕه‌گه‌ز میسریه و له‌دایكبووی 1974 ه و جگه له‌و هاوسه‌رگیریه‌ی له‌ته‌مه‌نی 16 ساڵیدا كردویه‌تی جارێكی دیكه هاوسه‌رگیری كردۆته‌وه و جیابۆته‌وه و ئێستا هاوسه‌ری نییه و خاوه‌نی چوار منداڵه.