راچڵەکین-
بەهۆی قەرەباڵغی زۆرەوە لە ئیسرائیل لە ئاهەنگێکێ ئاینیدا ٤٤ کەس گیانیان لەدەستدا و ١٥٠ کەسی دیکەش بریندار بوون، بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل-یش رووداوەکەى بە "کارەساتێکى گەورە" بۆ وڵاتەکەى ناوبرد.
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ هەینی لەکاتى ئاهەنگێکى ئاینی جووەکاندا لە باکورى ئیسرائیل، کە دەیان هەزار کەس تێیدا ئامادەبوون و بەشێکلە بە شداربووان لەدەرچەى تایبەت بە دەرچوون خلیسکاون لەو شوێنە ئاینییە ئەوەش پاڵ پێوەنان و قەرەباڵغى زۆرى لێکەوتووەوە.
هۆکاری رووداوەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نزیکەى ٢٠هەزار کەس ویستویانە لەدەرچەیەکى تەسکەوە بچنە دەرەوە، ئەوەش بووە هۆى رۆچونى بەشێک لە زەوی دەرچەکە و خلیسکانى ئەو کەسانە.
ئەو شوێنەى خەڵکەکە روویان تێکردبوو بە پیرۆزترین شوێن دادەنرێت لاى جولەکەکان کە ساڵانە سەردانى دەکەن.