بومەلەرزەیەكی بەهێز ژاپۆنی هەژاند

جیهان

01/05/2021     ژمارەی بینراو 157

راچڵەكین-

لە كەناراوەكانی ویلایەتی میاگی باكووری خۆرهەڵاتی ژاپۆن، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی ٦،٨ پلەی ریختەر روویدا.

بەپێی ئاژانسی كەشناسیی ژاپۆن (JMA)، ئەو بوومەلەرزەیەی كاتژمێر ١٠:٢٧ خولەك بە كاتی ناوخۆ بە گوڕی ٦،٦ پلە راگەیەندرا كە كەناراوەكانی میاگی هەژاندبوو، دواتر ئاماژە بەوە كرا كە گوڕەكەی ٦،٨ پلە بووە.

ئاژانسەكە پێشتر قوڵایی بوومەلەرزەكەی بە ٦٠ كیلۆمەتر راگەیاندبوو، بەڵام دواتر گۆڕی بۆ ٥١ كیلۆمەتر.

بە پێی هەواڵێكی ئاژانسی كیۆدۆ، لە وێستگەی ئەتۆمی دای-ئیچی و دای-نی فوكیشیما لە باشووری میاگی، هیچ دۆخێكی نائاسایی رووینەداوە.

هەروەها ئیدارە خۆجێییەكانی ویلایەتەكانی دەوروبەری میاگی وەك ئۆمۆری، ئایواتا و فوكیشیما ئاماژەیان بەوە كرد كە هیچ زیانێكی گیانیی نەكەوتووەتەوە.

بەهۆی بوومەلەرزەكەوە بۆ ماوەیەكی كورت چەند گەشتێكی شەمەندەفەر لە وێستگەی تۆهۆكو شینكانسەن هەڵپەسێردرا كە ناوچەكانی باكووری خۆرهەڵاتی ئەو وڵاتە دەگرێتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن