وەزارەتی ناوخۆی عیراق دەستگیركردنی والی فەللوجەی سەربە داعشی راگەیاند

عێراق

03/05/2021     ژمارەی بینراو 149

راچڵەكین-

وەزارەتی ناوخۆی عیراق ئاشكرایكرد، بەھاوكاری دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، ئەبوعەلی جومەیلی، والی فەللوجەی سەربە داعش دەستگیركراوە.

وەزارەتی ناوخۆی عیراق لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەكانی ئاژانسی ھەواڵگریی فیدراڵی بە ھاوكاری لەگەڵ دەزگای ئاسایشی ھەرێمی كوردستان، بەناو والی فەللوجە سەربە داعش ناسراو بە ئەبو عەلی جومەیلی كە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواكرابوو، دەستگیركردووە و ھاتووە:"گەورە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە لە لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا، دانی بەوەداوەناوە كە لە ٢٠٠٥دا پەیوەندی بە رێكخراوی ئەلقاعیدەوە كردبوو و پاشان پەیوەندیی بە رێكخراوی داعشەوە كردووە و دوای پڕۆسەی كۆنترۆڵكردنەوەی ناوچەكانی ئەنبار، ھەڵاتبوو و چووبووە سووریا و دوای گەڕانەوەی كرابووە بەناو جێگری والی مووسڵ و دواتر بەناو والی فەللوجە دەست نیشان كرابوو".

بەپێی راگەیەنراوەكە گەورە تیرۆریستە دەستگیركراوەكە دانی بەوەشداناوە كە چەندین كردەی تیرۆریستی دژبە ھێزە ئەمنییەكان و ھاووڵاتییان ئەنجامداوە و باس لەوەشكراوە كە تیرۆریستە دەستگیرگراوەكە دوای وەرگرتنی گوتەكانی، دادوەریی لێكۆڵینەوە بڕیاریدا، رێوشوێنی یاسایی لە بەرامبەری بگیرێتەبەر.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن