هاتووچۆی سلێمانی کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکاتەوە

کوردستان

04/05/2021     ژمارەی بینراو 436

راچڵەکین-

هاتووچۆی سلێمانی کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل ئاگاداردەکاتەوە تا رۆژی 1/6/2021 هەموو کۆمپانیا و پێشانگاکانی نمایشکردنی ئۆتۆمبێل خۆیان لەگەڵ چەند رێنماییەکدا بگونجێنن.

لە ئاگادارییەکدا هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە و دەڵێت:" ئاماژە بە ڕێنمایی ژمارە (٣)ی ساڵی ٢٠٢١ ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم خاوەن کۆمپانیا و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دەکاتەوە کە تا رۆژی 1/6/2021 هەموو کۆمپانیا و پێشانگاکانی نمایشکردنی ئۆتۆمبێل خۆیان بگونجێنن لەگەڵ چەند رێنماییەک".

هاتووچۆی سلێمانی دەشڵێت، بەپێچەوانەوە لە دوای ئەو بەروارەوە بەپێی خاڵەکانی ڕێنماییەکە لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان و سەرۆکایەتی شارەوانییەوە بەدواداچوون بۆ خاڵ بە خاڵی ئەم ڕێنماییە دەکرێت، لە بەرامبەر هەر سەرپێچییەک پێبژاردن و ڕێکاری پێویست دەگیرێتە بەر

رێنماییەکان ئەمانەی لای خوارەوەن:-
1. خۆتۆمارکردن بە وەرگرتنی مۆڵەت یان نوێکردنەوەی مۆڵەتەکانیان.

2. ڕانەگرتنی ئۆتۆمبێل لە دەرەوەی سنووری کۆمپانیاو پێشانگاکان.

3. پەیڕەوکردنی گرێبەستی ستانداردی ئەلیکترۆنی بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێل.

4. مامەڵە نەکردن بە ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا بە هیچ شێوەیەک.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن