نێچیرڤان بارزانی لە سلێمانییەوە پەیامی هەیە بۆ لایەنەکان

کوردستان

04/05/2021     ژمارەی بینراو 331

فۆتۆ.. ئیبراهیم فەتاح

راچڵەکین-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هەموو هەوڵێکیان بۆ دروستکردنی یەکڕیزییە لەگەڵ حزبەکان و هەوڵی جددی دەدەن بۆ کەمکردنەوەی کێشەکان، دەشڵێت:" لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە کۆبوونەوە و گفتوگۆدان بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ جێبەجێکردنی دەستوور".

نێچیرڤان بارزانى دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی گۆڕان بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، لەگەڵ حزبەکان هەوڵى جدى دەدەین بۆ خاوکردنەوەى کێشەکان و کۆکردنەوەى دید و بۆچونەکان لەسەر دەستور".  

دەربارەی هەڵبژاردنەکانی عیراق وتیشی:" پەرتەوازەیی زیانمان پێدەگەیەنێت، بۆیە هەمووی هەوڵێکی سەرۆکایەتی هەرێم بۆ دروستکردنی یەکڕیزییە و لە دوای هەڵبژاردنەکانیش پێویستمان بە یەکڕیزییە، پێویستە حزبەکان چوارچێوەیەک بۆ هەماهەنگى بدۆزنەوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن