وەزیرێكی حكومەتی عیراق دەستی لەكاركێشایەوە

عێراق

04/05/2021     ژمارەی بینراو 490

راچڵەكین –

وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر رووداوی ئاگركەوتنەوە لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی شاری بەغدا، كە دەیان قوربانی و برینداری لێكەوتەوە، وەزیری تەندروستی عیراق نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی ئاراستەی سەرۆكی حكومەت كرد، مستەفا كازمیش دەستلەكاركێشانەوەكەی پەسەندكرد.

سەرچاوەیەك لە نوسینگەی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 4-5-2021، حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی، نامەی دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی پێشكەشی سەرۆكی حكومەت كردووە.

سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆكی حكومەت لەكاتی بەدەستگەیشتنی نامەی دەستلەكاركێشانەوەكە، پەسەندی كردووە.

رۆژی 24-5-2021، بەهۆی تەقینەوەی بتڵی غازی ئۆكسجین لە نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی شاری بەغدا، كە تایبەتكراوە بە چاودێریكردنی تووشبووانی پەتای كۆڕۆنا، ئاگرێكی گەورە لە نەخۆشخانەكە كەوتەوەو بەهۆیەوە 82 كەس گیانیان لەدەستداو 110 كەسیش بریندار بوون، راستەوخۆش لەدوای رووداوەكە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق فەرمانی دەركرد بە هەڵپەساردنی كارەكانی هەریەك لە وەزیری تەندروستی و پارێزگاری بەغداو بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی رەسافە، بە فەرمانی دادگاش بەڕێوبەری نەخۆشخانەكەو ژمارەیەك بەرپرسی تەندروستی دەستبەسەر كران بۆ لێكۆڵینەوە.


داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن