عیراق قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی راگەیاند

عێراق

04/05/2021     ژمارەی بینراو 319

راچڵەكین –

حكومەتی عیراق بڕیاریدا بۆ ماوەی 10 رۆژ قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی رابگەیەنێت، كە لە رۆژی 12ی ئەم مانگەوە جێبەجێ دەكرێت.

ئەمڕۆ 4-5-2021، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا بە سەرۆكایەتی مستەفا كازمی، لەسەر راسپاردەی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتمانی، بڕیاریدا بۆماوەی 10 قەدەغەی هاتووچۆی سەرتاسەریی رابگەیەنێت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ لە رۆژی 12ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوەو تا رۆژی 22-5 بەردەوام دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بڕیارەكە داخستنی هەموو مۆڵ و چێشتخانەو كافتریاو قاوەخانەو هۆڵەكانی سینەماو بۆنەو ئاهەنگەكان دەگرێتەوە، هەروەها هەموو جۆرە گردبوونەوەوەكی هاووڵاتیانیش قەدەغە دەكرێت.

بڕیارەكە لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی دێت بۆ بەرگرتن لە بەرزبوونەوەی زیاتری ئاماری تووشبووانی كۆڕۆنا، كە بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی تەندروستی، ژمارەی تووشبووانی ئەو پەتایە لە سەرانسەری عیراق، بۆ زیاتر لە ملیۆنێك و 86 هەزار كەس بەرزبووەتەوە، لەو ژمارەیەش 15 هەزارو 608 كەس گیانیان لەدەستداوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن