وەزیری کشتوکاڵ: 9 بەنداو لە هەرێمی کوردستان دروستدەکرێن

عێراق

09/05/2021     ژمارەی بینراو 1345

راچڵەکین-

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، 9 بەنداوی گەورەی ستراتیژیی بە سیستەمی PPP لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێت.

بێگەرد تاڵەبانی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشی وەزارەتەکەی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان و نوێنەری سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا کردووە.

وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لەکۆبونەوەکەدا بابەتی دروستکردنی بەنداوی ستراتیژیی و پرۆژەی ئاودێری گەورە لە هەرێمی کوردستان لە رێگەی سیستەمی PPP تاوتوێکراوە.

 

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزیری کشتوکاڵ، هەر لەو کۆبونەوەیەدا بڕیاردراوە کە دەرگای وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان واڵابکرێت بەڕووی ئەو کۆمپانیایانەی کە دەیانەوێت لەم بوارەدا پرۆپۆزەڵی تایبەتی خۆیان پێشکەشی وەزارەت بکەن، بەمەبەستی دروست کردنی بەنداوەکان و پرۆژە ئاودێرییە گەورەکان.

بێگەرد تاڵەبانی راشیگەیاندووە کە ئەم هەنگاوە بەشێکە لەو هەڵمەتەی کە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی دیکە وەک پلانی رووبەڕووبونەوەی وشکەساڵی لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن