ئارسیناڵ دەبێتە میوانی چێڵسی

وەرزش

12/05/2021     ژمارەی بینراو 332

راچڵەكین-

لە گەڕی 36ـی پرێمەرلیگدا چێڵسی لە ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەی ئارسیناڵ دەكات و یارییەكەش كاتژمێر 22:15 خولەك بە كاتی باشووری كوردستان بەڕێوەدەچیت.

لەم یاریەدا یانەی ئارسیناڵ هەوڵی بەدەستهێنانی بردنەوە دەدات بۆ ئەوەی بێتە نێو ركابەری بەدەستهێنانی بلیتێكی یۆرۆپالیگ، هاوكات یانەی چێڵسیش بە بردنەوەی لەم یارییەدا پلەی سێیەم لە لێستەر سیتی وەردەگرێت و بلیتێكی چامپیۆنزلیگی وەرزی داهاتوو بە رادەیەكی زۆر مسۆگەر دەكات.

بۆ ئەم یارییە چوار یاریزانی ئارسیناڵ پێكانیان هەیە و بەشدار نابن لەم یارییەدا، ئەوانێس هەریەكە لە دەیڤد لویز، ئێمێل رۆو، پابلۆ ماری و گرانیت ژاكان.

لە بەرامبەریشدا لە چێڵسی دوو یاریزان یاری ناكەن ئەوانیش هەر بەهۆی پێكانەوەیە و لە یاریزانانی وەكو كریستیانسنی بەرگریكار و ماتیۆ كۆڤاشیچی ناوەڕاستكار پێكهاتوون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن