بهكارهێنانی دژه خۆر پێویسته؟
ڕاچڵهكین-
دژەخۆر بەرهەمێکە ئەو ماددانەی تێدایە کە پارێزگاری لە پێست دەکات و دەبێتە هۆی گەڕانەوەی تیشکی خۆر و بەرنەکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکەکان بە پێستەکە، دكتۆر بڕیار پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری وهڵامی ئهم پرسیاره دهداتهوه.
دوو جۆر دژە خۆر هەیە:
1- دژەخۆری فیزیکی: ئەو دژە خۆرانەیە کە (تیتانیۆم دایۆکساید و زینک ئۆکساید)ی تێدایە. بەربەستیک لە نێوان پێست و تیشکی خۆر دروست دەکات. هیچ زیانێکی نییە بۆ پێست و بەتایبەتی بەسوودە بۆ پێستی هەستیار.
2- دژەخۆری کیمیای: چەند پێکهاتەیەکی کیمیاین کە بە شیبوونەوەو گۆڕانیان وادەکەن تیشکەکان بگەڕێنەوە و زیان بە پێست نەگەیەنن.
هەموو کەسێک پێویستی بە دژە خۆر هەیە بۆ خۆپاراستن لەو زیانانەی کە تیشکی خۆر و بەتایبەتی تیشکی سەروو بنەوشەیی پێمان دەگەیەنێت، کە ئەوانیش سوور بوونەوەو سوتانی پێست و هەوکردنی پێست و زوو چرچ بوون و پیربوونی پێستن.
چەند تێبینیەک لە کاتی هەڵبژاردن و بەکارهێنانی دژە خۆرەکان:
1- باشتر وایە لەکاتی هەڵبژاردنی دژە خۆر ئەو براندە جیهانیانە بەکاربێنین کە کوالیتیان بەرزە و ناسراون، چونکە ئەوانە لێکۆڵینەوەی زانستیان لەسەرکراوە.
2- دەبێت بەپێی جۆری پێستەکە هەڵیبژێرین، چونکە دەگۆڕێت ئەگەر کەسەکە پێستی چەور یان وشک بێت.
3- لە کاتی بەکارهێنانی دژە خۆر، پێویستە ٢ کاتژمێر جارێک تازەی بکەینەوە ئەگەر لەبەر خۆردا بووین، وە ئەگەر زیاتر لەشوێنیکی سێبەردا بووین ئەوا ٤-٥ کاتژمێر جارێک تازەی بکەینەوە.