زیدان، مارسیلۆی لەپێكهاتەی یاریە چارەنوسسازەكەی ریال مەدرید بەرامبەر گرانادا دوورخستەوە

وەرزش

13/05/2021     ژمارەی بینراو 446

راچڵەكین-

لەگەڵ ئەوەی یانەی ریال مەدرید ئەمشەو لەمیانی گەڕی 36ی لالیگادا یارییەكی چارەنوسساز بەرامبەر گرانادا ئەنجامدەدات، بەڵام زەینەدین زیدانی راهێنەری ئەو یانەیە ( مارسیلۆ)ی لەپێكهاتەی یانەكەی بۆ ئەو یاریە گرنگە دوورخستەوە.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار، شەوی رابردوو گفتوگۆیەكی توند لەنێوان مارسیلۆو زیدان روویداوە بەهۆی نیگەرانییەكانی ئەو یاریزانە بەڕازیلیە بەرامبەر ئەو پلانی بەرگریەی زیدان بۆ یاریەكەی گرانادا داڕیشتووە، تاكار گەیشتووەتە ئەوەی راهێنەرە فەرەنسییەكە ( مارسێلۆ) لەپێكهاتەی یانەكە دووربخاتەوەو بانگهێشتی نەكات بۆ رووبەڕوونەوەی گرانادا.

بڕیارە كاتژمێر 23:00ی ئەمشەو یانەی ریال مەدرید ببێتە میوانی یانەی گرانادا، یانەی شاهانەش هێندە ئاوو هەوا پێویستی بە سێ خاڵی ئەو یاریەیە بۆئەوەی لەچوارچێوەی ململانێكان بۆ بەدەستهێنانی لالیگادا بمێنێتەوە لەكاتێكدا یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید لەئێستا بەئەنجامدانی یاریەكی زیاتر، پێنج خاڵ لەپێش یانەی ریالەوەیە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن