كهی پێویسته شروبی فلاجیل بهكاربهێندرێت؟
ڕاچڵهكین-
کاتێك منداڵەکەت تووشی سکچوون دەبێت، بەتایبەت کە لەمەودوا بەهۆی گەرمای هاوین رێژەی تووشبوون زیاددەکات، راستەوخۆ دەست مەکەن بە پێدانی بڕێكی زۆر دەرمان.
دكتۆر بهڵێن پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان دهڵێت" تکایەکەم بۆ دایکان و باوکانە، راستەوخۆ پەنا مەبە بەر شڕوبی فلاجیل کە من پێم وایە زۆر زیاد لە پێویست بۆ سکچوون لە منداڵاندا بەکاردەهێندرێت. ئەوەی لە نەخۆشخانە و لە کلینیک دەڵێت سەلام و عەلەیک، شروبێکی فلاجیلی پێیە بۆ سکچوونی منداڵەکەی و پێش ئەوەی بێتە نەخۆشخانە وەریگرتووە. "
ئهم پزیشكه دهشڵێت" دایک و باوکی خۆشەویست زۆربەی حاڵەتەکانی سکچوون بەهۆی هەوکردنی ڤایرۆسیەوەیە، کەواتە فلاجیل کە زیاتر وەکو دژەبەکتریا کاردەکات، هیچ لە دۆخی منداڵەکەت ناگۆڕێت و زۆربەی کات پێویست نییە. "
بڕیاری پێدانی فلاجیل لەلایەن پزیشکەوە ئەبێت بۆ منداڵەکەت لەهەر بارێکی نەخۆشی، چونکە دەرمانەکە لەسەر هەندێ بەکتریا و پرۆتۆزوا (زیندەوەری سەرەتایی) کاردەکات و کاریگەرە.