هۆکاری دواکەوتنی رۆیشتن لە منداڵان

تەندروستی

19/05/2021     ژمارەی بینراو 2098

هۆکاری دواکەوتنی رۆیشتن لە منداڵان


ڕاچڵه‌كین-

بێگوومان هەموو دایکێک چاودێری و گەشەپێدانی منداڵەکەی دەکات لەسەرەتای لەدایک بوونیانەوە تاکوو گەورە دەبن، دواکەوتنی رۆیشتن لە منداڵان دڵه‌ راوکێ و ترس بۆ هەموو دایکێک درووست دەکات، بەتایبەتی ئه‌گەر براو خوشکی منداڵەکەی زووتر دەستیان بە ڕۆیشتن کردبێت، بەڵام تاکو دایکان نەترسێن لەسەر ئەم شتە، پێویستە بزانن کە دەسپێکردنی لە منداڵێکەوە بۆ ئەوەی تر جیاوازە.

هۆکارەکانی دواکەوتنی رۆیشتن لە منداڵاندا چین، دكتۆر مه‌حموود قوتابی بۆردی عەرەبی لە نەخۆشیەکانی منداڵان له‌م بابه‌ته‌دا وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ ده‌داته‌وه‌.

1- منداڵ لە رێگای خۆ گرتن یان خۆ راکێشان بە شتێکەوە دەتوانێت رابوەستێ لە تەمەنی نێوان ٦-١٠ مانگی، دەتوانێت بروات بەخۆگرتن کوورسی و قەنەفە لە نێوان ٧-١٣ مانگی، پێویستە دایکان ئەوە بزانن کە نابێت بە زۆری یان بە بەکارهێنانی هێز منداڵەکەت هان بدەی بۆ رۆیشتن، منداڵ بە تەنیای خۆی دەست بە ڕۆیشین ئەکات لە نێوان ١١-١٤ مانگی، لە تەمەنی ١٥ مانگیشەوە زۆربەی منداڵان ئەتوانن سەربەخۆ جوولەو رۆیشتن بکەن بە بێ یارمەتی، تێبینی ئەوەش بکەن جیاوازیەکی زۆڕ هەیە لە  کات و چۆنیەتی ڕۆیشتنی منداڵەکانتان
واتا ئەگەر مندالەکەت گەیشتە تەمەنی ١٨ مانگ و نەرۆیشت ئەمە حالەتێکی ده‌گمه‌نه‌ بەلام ئاساییشە
رەنگە ئەمەش بەهۆی پەیوەندی خێزانی و ژینگەیی بێت.

بۆ نموونە: هان نەدانی منداڵەکەت بۆ جوولەو رۆیشتن، رەنگە زۆربەی ئەندامانی خێزان سەرقالی کاری خۆیان بن و بۆ ماوەیەکی درێژ جێی دەهێڵن، و زیاتر لەسەڕ ڕەوڕەوە بەجێی ده‌هێڵن بۆیە ئەم منداڵە هەر لەسەر ڕۆیشتن لەسەر پەنجەکانی لێڕا دێت.

بۆیە زۆڕبەی زانایان ئامۆژگاری دەدەن بۆ ئەوە ڕەورەوە کەم بەکاربێت، چوونکە ئەبێتە هۆکاری دواکەوتنەوەی ڕۆیشتن لە منداڵاندا بە پێچەوانەی ئەو کەسانەی کە بیر دەکەن بۆ زوو رۆیشتن کاریگەر بێت، نەبوونی جۆرێک لە هاندان بۆ منداڵەکەت، بۆ نموونە ئەو منداڵانەی کە زۆڕ لە باوەشی دایکیان، بۆ هەموو شوێنێک دەبردرێن، واتا ئەم منداڵە هەر چی بوێ بەئاسانی دەگاتە دەستی چونکە هەر لە ناو باوەشی دایکیه‌تی، بۆی هیچ شتێک وای لێ ناکات پەنا ببات بۆ ڕۆیشتن، بۆ زۆڕ گرنگە لەسەر دایکان هانی مندالەکانیان بدەن بۆ رۆیشتن، هەندێک جار زیاد بوونی کێشی منداڵ دەبێتە هۆکار بۆ دوواکەوتن لە رۆیشتن، چوونکە هەست بە زەحمەتی دەکات لەکاتی هاوسه‌نگی جەستەی،هەروەها دوواکەوتنی ڕۆیشتن روو دەدات لەو منداڵانەی کە کێشەیان لە ئەژنۆیان هەیە، لە هەندێک حالەتیشدا دوواکەوتن بە هۆی ئەوەی بربرەکانی پشتی مندالەکە بە تەواوی گەشەی نەکردووە.


چ کاتێک پێویستە سەردانی پزیشک بکرێت؟

هەروەک باسمان کرد هەندێک جار دوواکەوتنی ڕۆیشتنی هۆکارەکەی ئاساییە، بەڵام هەندێک حالەت هەیە کە پەیوەندیان بە کێشەی تەندرووستی هەیە بۆیە ئەبێت سەردانی پزیشک بکرێت ئەو حالەتانەش بریتین لە:

1- ئه‌گەر بێتوو منداڵەکەت تاکوو ١٨ مانگی دەستی بە ڕۆیشتن نەکرد
2- ئه‌گەر منداڵەکەت تەنها لەسەر سەرە پەنجەکانی برووات بۆ ماوەیکی دڕێژخایەن
3- ئه‌گەر گوومانێکت لەسەر قاچ یان ئەژنۆی منداڵەکەت هەبیت.
4- ئەگەر هەست بکەیت جوولەی منداڵاکەت لە لایەکەوە بۆ لایەکی تر فەرقی هەیە لە ڕۆیشتندا

چۆن منداڵەکەم فێرەرۆیشتن بکەم؟
1- قاچی منداڵەکەت بە ڕووتی بە جێ بهێلە، واتە هیچ جۆرێک گۆرەویه‌ك یاخوود پێلاو لە پێ نەکات، چوونکە ڕۆیشتن بە پێی رووت وادەکات منداڵەکە هەست بەژێرە خۆی و هاوسه‌نگی خۆی رابگریَت.

2- دەستکەوتێک بۆ منداڵەکەت دابنێ، بۆ نموونە یارێکی رەنگاو رەنگ یان قاپێك لە میوەی سەرنجراکێشی بۆ دانێ  ئه‌مه‌ هانی منداڵ دەدات بڕوات بۆی.

3- مندڵەکەت فێرە هەنگاوەکانی ڕۆیشتن بکە، پێش ئەوەی دەست بە ڕۆیشتنی تەواو بکات، پێویستە فێری هه‌ستان و دانیشتن و ئینجا هەستانی بکەیت تاکو بتوانێت هەلبستێت لە سەر پێ کاتێک کە بەربوه‌وە چونکە ئەمە شتێکی چاوەروانکراوە لەو منداڵانەی کە تازە دەست بە ڕۆیشتن دەکەن.

بۆیە لەسەرەتا دەبێت لەرێگای دەستەکانی  بەهێواشی یاخوود بە هێمنی بڵندی بکەی ئینجا بەهەمان شێوەی داینیشێنی، پێویستە ئەم وەرزشە رۆژانە دووبارەی بکەیته‌وه‌ تاکوو دەگاتە ئاستێك کە پێویستی بە یارمەتی تۆ نابێت .
لە کۆتایشدا دوواکەوتنی رۆیشتن کێشەیه‌کی زۆڕ ئاساییە ئه‌گەر بێتو ئەندامەکانی تری جەستەی لە جوولەدا لەکاتی ئاسایی خۆیان بن، لەگەل ئەوەشدا ئه‌گەر هەستت بە هەر هۆکارێک کرد بۆ دواکەوتنی رۆیشتنی مندالەکەت، دو دڵ مەبەو سەردانی پزیشک بکە بۆ دڵنیبوونی زیاتر و دۆزینەوەی ڕێگا چارەسەری گەنجاو بۆ کێشەکەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن