هۆكار و نیشانه و چۆنیهتی چارهسهری نەخۆشی دەوالی
ڕاچڵهكین-
گەورەبوونی دەمارە خوێنهێنەرەکانی قاچ و تێکچوونی زمانەی ناو دەمارەکانە، ئەم حاڵەتە دەبێتەهۆی ئەوەی خوێنێکی زۆر لەناو دەمارەکان کۆبێتەوە و نەگەڕێتەوە بۆ سەرەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ئەستووربوونی قاچ، دكتۆر ئهكرهم پسپۆڕی نەشتەرگەری دڵ و لوولەکانی خوێن لهم بابهتهدا هۆکارەکانی نەخۆشی دەوالی دهخاته ڕوو كه بریتین له:
1- بۆماوەیی
2- بەکارهێنانی هەندێک دەرمان
3- رەگەز ( مێ زۆرترە لە نێر )
4- زۆر لەسەر پێ ڕاوەستان و کارکردن
5- جەڵتەی دەمارەکان و خوێن مەیین
6- قەڵەوی کە دەبێتە هۆی فشارێکی زیاتر لەسەر دەمارەکان
7- تەمەن: لەگەڵ تەمەن مەترسی تووشبوون بە دەوالی زیاتر دەبێت
8- دووگیانی: دەبێتە هۆی ئەوەی دەمارەکان زیاتر گەورە بن
نیشانەکانی نەخۆشی دەوالی:
1- ئازار و قورسبوونی قاچەکان
2- ئەستووربوون و گەورەبوونی قاچەکان
3- زیادبوونی ئازار و قورسبوون لەگەڵ زۆر ڕاوەستان و زۆر ڕێ کردن
4- خوران و مروژانی قاچەکان
•5-ڕەنگی پێستەکە دەگۆڕێت بۆ قاوەیی یان مۆرێکی ناڕێک
جۆرەکانی نەخۆشی دەوالی:
1- تۆڕی جاڵجاڵۆکە:
لەسەر شێوەی وردە دەماری سور یان شین دەردەکەوێت بەزۆری لە ڕان و دەورووبەری چۆک، وە زیاتر لە ڕەگەزی مێ و ئەو کەسانەی کە بۆماوەیی هەیانە
2- جۆری پەتک: ئەم جۆرە بە زۆری لە رەگەزی نێر هەیە وە دەبێتە هۆی ئەوەی بە تەواوی دەمارەکان دەرکەون و پڕ خوێن ببن بە تایبەت لە کاتی ڕاوەستان تەنانەت نەخۆش خۆی دەتوانێت دەستنیشانی بکات.
مەترسی دەوالی:
1- برین و قورحەی پێست لە بەشی خوارەوەی قاچەکان
2- خوێن مەیین و جەڵتەی دەمارەکانی قاچ
3- خوێن بەربوون: لە کاتی کونبوون و تەقینی دەمارە گەورەبووەکان
ههنگاوهكانی خۆپاراستن بۆ ئەوەی تووشی نەبین:
1- وەرزشکردن پێش تووشبوون دەبێتە هۆی بەرگری بەڵام پاش تووشبوون دەبێتە هۆی ئازار
2- دابەزینی کێش دەبێتە هۆی ئەوەی فشاری زۆر و قورس لەسەر دەمارەکان نەمێنێت
3- خۆراکێک کە ڕیشاڵی زۆر بێت و خوێی کەم بێت دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەوالی
4- لەبەرنەکردنی پێڵاوی بەرز و گۆرەوی تەسک بە تایبەت لە ئافرەتان کە دەبێتە هۆی دوالی
5- زۆر لەسەر پێ رانەوەستان وهەوڵدان کە ئیسراحەت بدرێتە دەمارەکان و بەرزکردنەوەی قاچەکان
چارەسەر:
1- رەچاوی هەموو ئەو ڕێنماییانەی کە دەبنە هۆی ئەوەی تووشی دەوالی نەبیت
2- چارەسەر بە نەشتەرگەری
3- چارەسەری لەیزەر: کە تازەترین ڕێگایە بۆ دوالی و بەبێ نەشتەرگەری و ڕێگایەکی زۆر باشە
4- رێگای بەکارهێنانی ( صمغی علاج ) گبی کە دەبێتە هۆی ئەوەی دەمارەکان دابخات ڕێگە نەدات خوێن کۆبێتەوە و ئەستوور بێت
5- رێگای بەکارهێنانی دەرزی و دەرمانی گرژکردنەوەی دەمارەکان بە تایبەت ڕیشاڵە دەمارەکان وتۆڕی جاڵجاڵۆکەیی