چیرۆكێك نزیك له خه‌یاڵ: پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی سه‌ربڕی له‌به‌ر خه‌وێك
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له ناوچه‌ی شبرا الخیمه له پارێزگای "قلیوبیه" له باكوری قاهیره له تاوانێكی ناڕه‌وادا پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌به‌ر چاوی منداڵه‌كانی سه‌ر بڕی.
گرته‌ی ڤیدیۆیی ئه‌م پیاوه ته‌مه‌ن 37 ساڵه بڵاوكراوه‌ته‌وه كه له‌لایه‌ن هاوسێكانیه‌وه گرتویانه دوای ئه‌وه‌ی به جلوبه‌رگی خوێناویه‌وه له ماڵه‌كه‌ی هاتۆته ده‌ره‌وه .
تاوانبار ناوی" محمد" ه و دوای هه‌ستانی له‌خه‌و چۆته سه‌ر سه‌ری هاوسه‌ره‌كه‌ی و وتویه‌تی" من هه‌موو شتێك ده‌زانم" پێش ئه‌وه‌ی به چه‌قۆ هێرش بكاته سه‌ری و شایه‌ت حاڵه‌كانیش باسیان له‌وه كردوه كه له ماوه‌ی ڕابردودا ئه‌م دوو هاوسه‌ره كێشه كه‌وتۆته نێوانیان و به‌رده‌وام شه‌ڕیان كردوه.
له دانپیادانانه‌كانیدا ئه‌م پیاوه باسی له‌وه كردوه كه خه‌ونی بینیوه و له خه‌وه‌كه‌یدا هاوسه‌ره‌كه‌ی ناپاكی لێكردوه و دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی به مه‌به‌ستی كوشتنی چه‌قۆی له ملیداوه ئه‌م نه‌مردوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌یه و له ژوری چاودێرچ چڕه.