خانمان و پیاوان
ڕاچڵەكین-
متمانە و پەیوەندی هاوڕێیەتی دوو ڕەفتاری سەرنجڕاكێشە كە لە پیاودا هەبێت، بەڵام كۆمهڵێك ڕەفتارەی پیاو وادەكات ئافرەت زوو عاشقی ببێت.
1- ئەو پیاوەی وا لە ئافرەت بكات پێبكەنێت لای ئافرەت زۆر سەرنجڕاكێشە و وەك پیاوێكی زیرەك و داهێنەر دەردەكەوێت كە كار بۆ پتەوكردنی پەیوەندی لەگەڵ هاوسەرەكەی بكات.
2-ڕەفتاری كۆمەڵایەتی شیاوی هەبێت و هاوكاری ئەو كەسانە بكات كە پێویستیان بە یارمەتی ئەوە .
3-خاوەنی پارە بێت، ئەنجامی توێژینەوە نوێكان ئاشكرایان كردوە ئەو پیاوانەی خاوەنی پارەن زۆر زیاتر لە پیاوێكی بێ پارە لای ئافرەت سەرنجڕاكێش دەبێت.
4-تەمەنیان هەبێت، پیاوێك كە دەچنە تەمەنەوە پیاوانەتر دەردەكەون و خانمان بڕوایان بەوە هەیە ئەزموونی ژیانیان باشترە.
5-ئەو پیاوەی بە تەواوەتی خۆی وا دەرنەخات ئافرەتی خۆش دەوێت یان نا و بەردەوام لە دودڵیدا بیهێڵێتەوە سەرنجڕاكێشترە لەو پیاوەی بە تەواوەتی خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت.
6-پیاوانێك كە ئامادەی سەركێشی بن و نەترسن ئازا دەردەكەون.
7-ڕیشی هەبێت، چونكە ئافرەت زۆر سەرسام دەبێت بە ڕیشی پیاو.
8-ئەو پیاوەی خاوەن ماسولكەی بەهێز بێت وجەستەیەكی ڕێكی هەبێت.
9- گرنگی بە منداڵ بدات و عاشقی منداڵ بێت زۆر نەرمونیان دەردەكەوێت لە بەرچاوی ئافرەت.