ڤیدیۆ: پۆلیسێك هه‌وڵیدا كه‌سێك له مردن ڕزگار بكات خۆشی كه‌وته خواره‌وه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
له‌نێوان چالاكوانه‌كانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان گرته‌ی ڤیدیۆیی پیاوێك كه خۆی كارمه‌ندی پۆلیسه هه‌وڵی ئه‌وه‌یداوه هاوڵاتییه‌ك له مردن ڕزگار بكات بڵاوبویه‌وه به‌ڵام له‌جیاتی ڕزگاركردنی گیانی ئه‌و كه‌سه خۆشی كه‌وتۆته خواره‌وه و بریندار بووه و كه‌سه‌كه‌ش خۆی فڕێداوه‌ته خواره‌وه و مردووه.
ڕووداوه‌كه له باڵه‌خانه‌یه‌كی نیشته‌جێ بوون له نزیك یانه‌یه‌كی وه‌رزشی له ناوچه‌یه‌كی سنوری له باكوری سعودییه ڕویداوه و ئه‌و كه‌سه‌ی خۆی كوشتووه له په‌نجا ساڵه‌كانی ته‌مه‌نیدایه.
دوای ڕووداوه‌كه په‌راوی لێكۆڵینه‌وه كراوه‌ته‌وه به‌ڵام هۆكاری خۆكوشتنی هاوڵاتییه‌كه تا ئێستا ڕوون نییه.