راچڵەکین-
بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن بە بڕیاری دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر فەرمانی دەستگیرکردن بۆ رێبوار کەریم وەلی دەرچوو.
لە نووسراوێکدا کەدەست دەزگای میدیایی راچڵەکین کەوتووە، تێیدا هاتووە، کە پشتیوان سمکۆ نوری ئەندامی داواکاری گشتی داوای رێکاری یاسایی دەکات لە دژی (رێبوار کەریم وەلی) لەبەرئەوەی هەڵستاوە بە بڵاوکردنەوەی بابەتێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک کە هانی خەڵک دەدات بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتووچۆ.
بە پێی ئەو بەڵگانە سەرۆکایەتی دادگای لێکۆڵینەوەی هەولێر لە وەڵامی ئەو داوایەی ئەو ئەندامەی داواکاری گشتی بۆ دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەنووسە، نووسراوێکی ئاڕاستەی سەندیکای رۆژنامەنووسانی هەولێر کردووە کە زانیاری تەواویان دەربارەی رێبوار کەریم وەلی بۆ رەوانە بکەن بۆ کاری پێویست ئەگەر ئەندامی سەندیکاکەیانە.
